7
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، دۆخی ته‌ندرووستی ئاره‌زوو به‌دری، قوربانی یاسای حیجابی ئیجباری له مازه‌نده‌ران، ناجێگیره و توانای به پێوه وه‌ستان و پیاسه‌كردنی له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لیعه‌سری تاران، ئاره‌زوو به‌دری له كه‌مه‌ر بۆ خواره‌وه فه‌له‌ج بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت نامه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر گوشار. پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، پۆلیسی شارستانی نوور له پارێزگای مازه‌نده‌ران به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی ئاره‌زوو به‌دری كرد و ئه‌و ژنه گه‌نجه فیشه‌ك به‌ر بڕبڕی پشتی كه‌وت و فه‌له‌ج كرا.