ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دادگا ئینقلابی ئه‌هواز بۆ جاری دووهه‌م حوكمی سێداره‌ی به سه‌ر “موجاهد كوركور” چالاكی سیاسی‌دا به‌ندكراو دا سه‌پاند.
موجاهد كوركور به تۆمه‌تی ساخته‌ی كوشتنی ناڕازیان له‌وانه كیان پیرفه‌له‌ك له شاری ئیزه و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی پیرفه‌له‌ك چه‌ند جار ڕایانگه‌یاندبوو كه موجاهد كوركور بێ تاوانه و به چاوی خۆیان بینیویانه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بایه‌خی به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پیرفه‌له‌ك نه‌داوه و ئێستا ده‌یه‌وێت بێ تاوانێكی دیكه له سێداره بدات. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی، ٨٨٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.