9
پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری ئیلام، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دژ به نه‌دانی داخوازی و دیاری نه‌كردنی به‌رپرس بۆ ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئیلام به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌زار و ٣٢٨ كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی زانكۆ خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری په‌رداختی كارانه، زیادكردنی ته‌عرفه، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قی فه‌نی، په‌رداختی حه‌قی مه‌سكه‌ن و خۆراك بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناونده نیشان دا.