11
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئێران ئۆفۆقی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌ران كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.