7
لە ڕۆژانی ڕابردوو، ٢ کرێکار لە شاری مەشهەد، بە هۆی نه‌بوونی ئیمەنی شوێنی کار گیانیان لە دەست داوه و ٣ کرێکاری دیکە له نه‌سیم شار و سه‌هه‌ند بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارێکی تەمەن ٤٠ ساڵ له شاری مه‌شهه‌د به‌هۆی ڕ‌ووخانی داروپه‌ردوو بە سەریدا گیانی لەدەست داوه و كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له هه‌مان شار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانی به‌خت كردووه. هاوکات سێ کرێکار لە “نەسیم شار” و “سەهەند“ی سەر بە ئازەربایجانی شەرقی، به‌هۆی ڕ‌ووخانی دیوار و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.