9
كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له شارستانی بووشێهر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دورشمی “وه‌عده و وه‌عید كافیه، سفره‌كانمان خاڵییه” خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.