ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌وانی خاش

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی خاش بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیك به‌ ٧٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی قه‌راردادی و ١٥٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی شیركه‌تی له‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی قه‌راردادی ماوه‌ی دوو مانگ و كرێكارانی شیركه‌تی ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا گوزه‌ران ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: جگه‌ له‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست، خاونكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net