7
ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی باكووری كوردستان له ناوچه‌ی پرسووسه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی كۆبانی ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، هه‌زاران شارومه‌ند هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رۆكی حیزبی سۆسیالیسته‌كانی توركیا و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان به دروشمی “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” و “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری پرسووسه‌وه به‌ره‌وه سنووره‌كانی كۆبانی به‌ڕێكه‌وتن و خوازیاری ئاشتی و ئازادی و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و داگیركاری بوون.