11
به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی سپیداری ئه‌هواز، ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه. ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی سپیداری ئه‌هواز په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و به‌م جۆره ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته ٢٩ زیندان. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام مان ده‌گرن و داوای ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.