12
ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینیان كرد له شاری تاران و به دانانی تاجه گوڵینه، ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له ساڵڕۆژی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕینی پی.اس ٧٥٢ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بڵاو كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و شۆڕشی ژینا له به‌هه‌شت زارای تاران كۆبوونه‌وه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی ڕێزیان له یادی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه گرت.