10
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، كارمه‌ندانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی له چه‌ند شاری ئێران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی له شاره‌كانی زه‌نجان، یاسووج، ئه‌راك و شه‌هركورد له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی جیهادی كه‌شاوه‌رزی دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.