23
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباد و فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه چه‌ندین جار ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری گه‌یاند.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا پاش شكستی سه‌ختی تیرۆریسته‌كانی له ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج، ده‌ستی داوه‌ته بۆردوومانی كوێری ویزگه‌ی كاره‌با و كارخانه‌ی شه‌كری ده‌یر حافر و زیانێكی زۆری به ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندووه. له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا به لانیكه‌م ٣٢ چه‌كداری ئیسلامگه‌را كوژراون و به ده‌یان تیرۆریست بریندار بوون.