10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له ته‌ورێز و مه‌حه‌لات گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكار له عه‌سه‌لوویه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌ردبڕی مه‌حه‌لات به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد به‌سه‌ری دا گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری ته‌ورێز، كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ گیانی به‌خت كردووه و له عه‌سه‌لوویه، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌وهۆیه‌وه، پێنج كرێكار بریندار بوون.