پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدان و ژاراویبوونی ٣٣ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، ٣٢ كرێكار له‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان و جیرۆفت به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز ژاراوی و كرێكارێك له‌ ئابادان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣١ كرێكار له‌ كارگه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٢ی جیرۆفت به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازێكی مه‌ترسیدار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ٩ كه‌سیان به‌سته‌ری بوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێك له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی حه‌بیب ئابادی ئیسفه‌هان به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌. له‌ شاری ئابادان، كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناوی “حه‌سه‌ن جاسمیان” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی به‌خت كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *