نامه‌ی پێنج به‌ندكراوی سیاسی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج دژ به‌ سزای ئێعدام

پێنج به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ نامه‌یه‌ك دا پشتڕاستبوونه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی سێ زیندانی به‌ ناوه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوویان له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

سه‌عید ماسووری، لوقمان ئه‌مین پور، محه‌ممه‌د شافعی، سپێهر ئیمام جومعه و مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌ له‌ نامه‌كه‌یاندا داویان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ بخه‌نه‌ گڕ و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن له‌ ڕووخانی، حوكمی ئێعدامی ٥٠ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ش پشتڕاست بكاته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net