كاردانه‌وه‌ی دادخوازان و چالاكانی سیاسی دژ به‌ حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، دایكانی دادخوازی كوردستان، عوسمان ئیسماعیلی چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز، زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب به‌ندكراوی سیاسی، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی باوكی دادخوازی ژینا ئه‌مینی، گه‌وهه‌ر عێشقی دایكی نه‌مر سه‌تار به‌هه‌شتی و له‌یلا حسێن زاده‌ چالاكی خوێندكاری له‌ چه‌ندین په‌یمامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دایكانی دادخوازی هه‌ر یه‌ك له‌ گیانبه‌ختكردووان میلاد مه‌عرووفی، ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی، شه‌هریار محه‌ممه‌دی، هیوا جان جان، ئیبراهیم شه‌ریفی فه‌ر، هه‌ژار مام خوسه‌ره‌وی، نێدا منبه‌ری ئه‌ندامی دادخوازی بنه‌ماڵه‌ی په‌یمان منبه‌ری، دایكی كه‌یوان ده‌رویشی برینداری شۆڕشی ژینا، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی باوكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، دایكانی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌، عیسا بیگله‌ری و یه‌حیا ڕه‌حیمی، عوسمان ئیسماعیلی چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز، له‌یلا حسێن زاده‌ چالاكی خوێندكاری، زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب به‌ندكراوی سیاسی، گه‌وهه‌ر عێشقی دایكی سه‌تار به‌هه‌شتی و بێهنام ئیبراهیم زاده‌ چالاكی كرێكاری، له‌ په‌یامه‌كانیان دا وێڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بوون. دادخوازانی ئێران ڕایانگه‌یاند: هێشتا بكوژان و تاوانبارانی شۆڕشی ژینا محاكمه‌ نه‌كراون، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بۆ چاوترسینكردنی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران، ده‌یه‌وێت كه‌سانێك كه‌ ته‌نیا خزمه‌تیان به‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگا كردووه‌ له‌ سێداره‌ بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net