8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی ئه‌میر مه‌حموودی سه‌نجه‌رانی و حسێن سارانی ڕاد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی نێهبه‌ندان گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی فه‌راجا له نزیك یه‌كێك له بازگه‌كانی شارستانی نێهبه‌ندان بۆسه‌یان بۆ سووختبه‌ران داناوه و كاتێك ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌و ڕێگایه دا تێپه‌ڕیوه، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ئه‌میر محموودی سه‌نجه‌رانی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و حسێن سارانی ڕاد ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.