4
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه چالاكێكی ژینگه‌یی ئه‌و شاره‌یان به ناوی ژیان میری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژیان میری خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شاری سنه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مهسناوه. ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ژیان میری له‌به‌رده‌ست دا نییه.