5
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوو له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌ی داڵاهوو له به‌رزاییه‌كانی خاكهچهرموو چێندرا.
به وته‌ی كارناسانی ژینگه‌یی، سووتانی دارستانه‌كانی زاگرۆس له وه‌رزی هاوین دا زیانێكی زۆری به سرووشت و گیانله‌به‌رانی كوردستان گه‌یاندووه و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سارانه‌ی به ژینگه گه‌یشتووه، ئه‌بێ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا خۆی له ئاست پاراستنی جوانی و خاوێنی سرووشتی زاگرۆس به‌رپرسیار بزانێت. مه‌به‌ست له‌و چالاكییانه پێدانی زانیاری به كۆمه‌ڵگا و پاراستنی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووه.