5
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی ئیلام دژ به ناكارامه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له شوێنی كاره‌كه‌یان نین و هه‌ر ماوه و جارێك له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كه‌ن، به‌و بۆنه‌وه ڕاوێژكارانی خانه‌نشینكراو ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری كارخانه ده‌كه‌ن و به‌هۆی بڕیاردانی هه‌ڵه، دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكاران كه‌وتووه‌ته لێژییه‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كان و دانه‌نانی فیلته‌ر، هه‌وای كارخانه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پیس بووه و زیان به خه‌ڵك و ژینگه گه‌یشتووه.