خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مێرسین دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی پارێزگای مێرسین له‌ باكووری كوردستان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ داگیركردنی شاره‌داری ئاكدنیز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكدنیز و چوار ئه‌ندامی شۆرای ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ده‌وڵه‌ت له‌ جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. زیندانی كردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌ و خه‌ڵكی ئاكدنیز بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ دژ به‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن و چه‌ند كه‌سیان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net