11
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، نرخی ماده خۆراكییه‌كانی وه‌كوو ڕۆن و شیره‌مه‌نی بۆ جارێكی دیكه گران كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، نرخی هه‌ر جۆره ڕۆنێكی خۆراكی ٢١ له سه‌د گران بووه و نرخی هه‌ر به‌سته‌ی كه‌ره‌ی ١٠٠ گرامی له ٤٣ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٦٣ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. هه‌ر بتڵێكی شیر بووه‌ته ٤٥ هه‌زار تمه‌ن و سه‌تڵێكی ماست به نرخی ٥٢ هه‌زار تمه‌ن له فرۆشگاكاندا ده‌فرۆشرێت. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌سته په‌نیری ٤٠٠ گرامی له ٤٤ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٥٦ هه‌زار تمه‌ن زیاد كراوه. گرانبوونی نرخی ماده خۆراكییه‌كان له حاڵێكدایه كه حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران وه‌ك خۆی ماوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.