7
كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به ته‌ندرووستی خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی پێنج حه‌فته‌یه، خه‌ڵكی ئه‌راك له ئاست سووتانی به‌رده‌وامی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند و پیسكردنی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كارناسانی پزیشكی ڕایانگه‌یاندبوو كه له ساڵی ٢٠٢٤ دا به لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئێرانی به بۆنه‌ی پیس بوونی هه‌وا گیانیان له ده‌ست داوه.