ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، كه‌شاوه‌رزانی وه‌به‌رهێنه‌ری چۆنده‌ر له ناوچه‌ی دینوه‌ری كرماشان له ئاست نه‌بوونی كڕیار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی یه‌كێك له جووتیارانی ناڕازی، ١٥ هه‌زار تۆن چۆنده‌ری به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام هیچ كارخانه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كه‌ی لێ ناكڕێت. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كێشی چۆنده‌ره‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ داده‌به‌زێت و به‌رهه‌مه‌كه‌یان له ناو ده‌چێت. جووتیارێكی دیكه ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت پاره‌ی كڕینی به‌نزینیشان نییه خۆیان بگه‌یننه شار، زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و بۆ دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیش ماونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و نه‌بوونی گاز به‌شێكی زۆر له كارخانه سه‌نعه‌تییه‌كان داخراون و زیانێكی زۆر به كرێكاران، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ماده‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنان، خاوه‌نكار و ده‌یان پیشه‌ی په‌یوه‌ندیدار گه‌یشتووه.