6
ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور، برای هه‌میشه زیندوو، محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور خه‌ڵكی گوندی ئاڵیكهنده و پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه حكووم كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. شایانی باسه كه محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور، ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی چووه كۆما و پاش پێنج ڕۆژ گیانی به‌خت كرد.