لێدانی چه‌ند به‌ندئاو له‌ ئه‌فغانستان و داهاتووی ناڕوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، حكوومه‌تی تالیبان به‌ هاوكاری چین و توركیا چه‌ند به‌ندئاوی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی نزیك سنووری ئێران لێداوه‌ و ژیانی ملیۆنان كه‌س كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌ ئاوگیری به‌ندئاوه‌كانی به‌خش ئاباد و پاشدان له‌ ئه‌فغانستان تاڵاوه‌كان له‌ پارێزگاكانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خۆراسانی جنووبی و سیستان و به‌لووچستان وشك بوون و ڕووباره‌كان له‌ وه‌رزی هاوین دا به‌ ته‌واوی وشك ئه‌بن. به‌ وشكبوونی ڕووباره‌كان و كه‌م ئاوی به‌ندئاوه‌كانی ئێران، كه‌شاوه‌رزی و مه‌عیشه‌تی دانیشتووانی ئه‌و سێ ئوستانه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌ و سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچار به‌ كۆچ كردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌بن. چالاكانی به‌لووچ ده‌ڵێن: دیپلۆماسی هه‌ڵه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بیابان له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ خاكی ئێران و له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا كاره‌ساتی مرۆیی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net