گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٥ كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ به‌ندئاوای تشرین و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان به‌خت كرد و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا به‌ پشتیوانی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ بۆ جارێكی دیكه هێرشێكی به‌رینیان كرده‌ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا. له‌ ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ دا ١٧ چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا كوژران، شه‌رڤانێك شه‌هید بوو و به‌ ده‌یان تیرۆریست بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سه‌ربازی جیهادییه‌كانی له‌ناو براوه‌ و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌. ده‌وڵه‌تی تورك تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌وه‌ و له‌ هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مانگرتوو له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین، چوار كه‌س گیانیان به‌خت كرد و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net