به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه به ناوه‌كانی مه‌جید حه‌میدی، ئێقباڵ شه‌بانی، عه‌لب حسێنی، عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی و نامێق باباخانی بۆ سیتادی خه‌به‌ری ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
بانگهێشتی ئه‌و هاووڵاتیانه له حاڵێك دایه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی كرێكاری به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی زۆرتر و ڕێگری له ده‌سپێكی ناڕه‌زایه‌تیه كرێكارییه‌كان، به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. یه‌كێك له بانگكراوان، مه‌جید ئه‌حمه‌دی، ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی كرێكارییه كه له ده‌یه‌ی ٨٠ی هه‌تاوی دا هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و له‌و ماوه‌یه‌ش دا به‌رده‌وام له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا بووه. ئێقباڵ شه‌بانی، بازڕه‌سی سه‌ندیكای خه‌بازانی سنه چالاكی دیكه‌ی بانگهێشت كرا‌و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاته كه ته‌مه‌نی بۆ داكۆكی كردن له‌سه‌ر مافی كرێكاران ته‌رخان كردووه. غالب حسێنی، عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی و نامێق باباخانی چالاكانی دیكه‌ی كرێكاری شاری سنه‌ن كه هه‌موو هه‌وڵیان باشكردنی باروودۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.