3
ئایدا عه‌موویی، چالاكی مافی ژنان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی به‌فرانبار، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئایدا عه‌موویی باشگای تكنوادۆی هه‌یه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه ڕۆژی هه‌ینی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته شوێنی كاره‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. ناوبراو خێزاندار و دایكی دوو منداڵه و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ند جار به شێوه‌ی تهلهفوونی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئایدا عه‌موویی له‌به‌رده‌ستدا نییه.