خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان و هوله‌ند له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كوردانی هوله‌ند به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته له‌ شاری لاهه، وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كوردانی ئاڵمان به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شتووتگارت، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مه‌حكووم كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیژن،ژیان،ئازادیوبژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاواخوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net