له حاڵێكدا كه‌می ده‌رمان له وڵات وه‌كوو قه‌یرانێكی گه‌وره‌تی لێ هاتووه، ڕوحۆڵڵا له‌ك عه‌لی ئابادی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆینی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه: ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام له بازاڕی ئازاد زۆره.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه، به‌شێك له ده‌رمانخانه‌كان پشكی دیاریكراوی ده‌رمانه نایابه‌كانیان هه‌یه و ته‌نیا به خزم و كه‌س و كاری خۆیان ده‌یفرۆشن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له كاتێك دایه كه ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سیی له ده‌رمانخانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت و له بازاڕی ئازاد دا به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌فرۆشرێت. هۆكاری كه‌می ده‌رمان، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و نه‌دانی ئه‌رزی بیانی بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان، هه‌روه‌ها مافیای ده‌رمانی سپای پاسداران هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌می و گرانی ده‌رمان له بازاڕه‌كانی ئێرانه. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندبوو كه ٤٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمان ده‌ست ناكه‌وێت و ١٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمانی پێویست بۆ تووشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان نایاب بووه.