3
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، ئه‌سعه‌د غه‌فووری مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “پێش‌گرتن له ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌كرێگیراوانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌سعه‌د غه‌فووریان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ست دا نییه. شایانی باسه كه کەمپەینی “پێش‌گرتن لە ئێعدامی پەخشان عەزیزی” کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ناڕەوای ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌كات، تا ئێستا ٩ هەزار واژۆی كۆكردووه‌ته‌وه.