6
كازم عه‌لی نژاد، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شبوون له ده‌رمان و گۆشار بۆ له‌به‌ركردنی جلی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، كازم له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قزلحه‌سار و بێبه‌شكرانی له ده‌رمان، ده‌ماره‌كانی ده‌ستی بڕیوه و كاتێك مه‌ئموورانی ڕژیم ویستوویانه به جل و به‌رگی زیندانه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، قبووڵی نه‌كردووه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ نێو به‌ند. كازمی عه‌لی نژاد نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه و ئێستا به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌ماره‌كانی ده‌ستی گیانی له مه‌ترسی دایه.