4
سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ٩ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌مئه‌ندام له ئێران بوونیان هه‌یه و ته‌نیا سێ ملیۆن كه‌سیان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌یه یارمه‌تی ده‌درێن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه، له كۆی گشتی سێ ملیۆن كه‌مئه‌ندام كه ناویان له ڕێكخراوی بێهزیستی تۆمار كراوه، ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیان یارمه‌تی وه‌ر ده‌گرن. سه‌یدجه‌واد حسێنی نه‌بوونی بودجه‌ی به هۆكاری خراپی دۆخی كه‌مئه‌ندامان زانیوه و ڕایگه‌یاندووه كه ٤٢ هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزارین و ساڵانه شه‌ش هه‌زار منداڵ به ئاماری كه‌سانی ژێر چاودێری ئه‌و ڕێكخراوه ئیزافه ده‌بێت.