پاڵپشتی پلاتفۆرمی یارسان له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان

پلاتفۆرمی یارسانانی كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆی له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ربڕی.

له‌ به‌یاننامه‌ی پلاتفۆرمی گه‌لی یارسان دا هاتووه‌، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی دژ به‌ زۆڵم و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دا خه‌باتیان كردووه‌ و نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌و دوو ژنه تێكۆشه‌ره‌ لهبه‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌ركوت دا خۆراگریان كردووه‌ و ته‌نیا بۆ مافی پێشێلكراوی ژنان خه‌باتیان نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ڕووبه‌ڕووی زیندان و سزای سێداره‌ بوونه‌ته‌وه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌و بانگه‌وازه‌ بكه‌ن و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net