پشتیوانی چالاكانی كوردستان له‌ مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌، مهاباد، بۆكان، پیرانشار و كامیاران به‌ بڵاوكردنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دووپات كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ بڵاوكردنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه‌ مورادی، ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری و ده‌یان به‌ندكراوی دیكه‌ مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ به‌ گشتی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه‌ پشتیوانی خۆیان له‌ بانگه‌وازی حێزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داوایان له‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ كرد بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net