له ڕۆژانی ڕابردوو، ١٢ به‌ندكراو، له به‌ندیخانه‌كانی “برازجان“، “زه‌نجان“، “یه‌زد“، “قزڵحه‌سار“، “گورگان” و“وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، ٥ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “”حوجه‌ت شه‌هریاری“، “كه‌ریم فه‌ریدی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “ئه‌میر بهشارهتلوو“، “جه‌واد جابری” و“عارف عه‌زیزی“، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌كانی “برازجان“، “زه‌نجان“، “قزڵحه‌سار” و “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د له سێداره دران. هه‌روه‌ها ٣ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ساسولی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خێزاندار، “به‌هرام وه‌لیپوور” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “حسێن فه‌رهادی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له به‌ندیخانه‌كانی “یه‌زد” و “گورگان“، له سێداره دراون. جێگای ئاماژه‌یه، ٤ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندیخانه‌كانی “زه‌نجان” و “گورگان، له سێداره دراون كه تا كاتی داڕشتنی هه‌واڵه‌كانی زانیاریێك له سه‌ر ناسناوی له سێداره دراوان له به‌رده‌ستدا نییه.