ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیانی شاره‌كانی كوردستان به ده‌م بانگه‌وازی حیزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ڕۆیشتن و مانگرتنێكی شكۆداریان وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم، دژ به ئێعدام به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێانهی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، زۆربه‌ی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مهاباد، دیوانده‌ره، شاباد، بۆكان، كامیاران، مه‌ریوان، كرماشان، ئیلام، پاوه، قوروه دووكانه‌كانیان داخستووه و بایه‌خیان به هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان نه‌داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌یان دووكان له شاره‌كانی سنه، سه‌قز و مهاباد هۆشداری پۆلۆمپیان وه‌رگرتووه و له هه‌ندێك شوێن ناكۆكی له نێوان مه‌ئموورانی ڕژیم و بازاڕیان دا ساز بووه. هه‌روه‌ها چه‌ند كاسبكار له شاره‌كانی سنه و سه‌قز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.