17
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “هیوا فه‌یزی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی مه‌ولاناوی سه‌قز، پاش ٥٥ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی له گرتووخانه ئازاد كرا.
مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هیوا فه‌یزی له كاتی ڕۆیشتن بۆ شاری سه‌قز، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی “شارامفه‌ر“ی سنه ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. هه‌مان ڕۆژ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی حسێن فیرووزی و ناوبراویان پاش پشكنینی كه‌لووپه‌له‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.