به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ئه‌ژده‌ر پیری سارمانلوو خه‌ڵكی ورمێ و ئارمان شادی وه‌ند خه‌ڵكی دڕه‌شاری ئیلام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون.
ئه‌ژده‌ر پیری، ڕۆژی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌رده‌بیری په‌خشانی توێژینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه و له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام و بێڕێزی به ڕێبه‌ری به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئارمان شادی وه‌ند، موزیسیه‌ن و چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی دژبه‌رانی ڕژیم“، “پشتیوانی كردن له شۆڕشی ژینا“، “بێڕیزی به خامنه‌یی، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا، قاسم سوله‌یمانی و ڕه‌ئیسی” سه‌رجه‌م به ٢٤ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.