20
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، دوو ژن و پیاوی هاوژین له ئاكرێ و سێ كه‌سی مه‌ده‌نی له ڕانیه له هێرشی فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م هێرش له گوندی “شه‌هێ” سه‌ر به ناوچه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ ئه‌نجام دراوه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا خانووی دوو هاوژینی ئاژه‌ڵداری كردووه‌ته ئامانج و هه‌ر دووكیان گیانیان به‌خت كردووه. هێرشی دووهه‌م له ڕانییه ڕووی داوه و فڕۆكه‌ی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه.