ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٧ و ٨ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی خه‌ڵكی مهاباد و فه‌رهاد زه‌ندی خه‌ڵكی دێولان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری مهاباد به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی و ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری دێولان، فه‌رهاد زه‌ندی، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی “ڕچه‌ی له‌یلاخ“یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ست دا نییه.