16
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، دوو ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د قه‌نبه‌ری و عه‌لی ئه‌ڵاوه‌یسی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كران و له‌وێ دا ئه‌شكه‌نجه دران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كردووه و پاش لێپرسینه‌وه به لێدان ئه‌شكه‌نجه و ئازاریانی داوه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری بانگكرانی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ڕوون نه‌كراوه به‌ڵام پاش مانگرتنی سهكهوتووانهی ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندان، به لانیكه‌م ١٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.