14
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاغڵ له ناوچه‌ی تههلابی میرجاوه له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێك كرێكار له نه‌خلستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌ی تههلابی میرجاوه كار ده‌كه‌ن كه لانیكهمی حه‌قده‌ستیش وه‌ر ناگرن و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه نه‌خلستان و زه‌ویه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ناوچه‌ی ته‌هلاب له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ئیداره ده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌رانی سپا ته‌نیا ٩ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست به كرێكارانی به‌لووچ ئه‌ده‌ن، له حاڵێكدا كرێكارانی غه‌یره بوومی زیاتر له ٢٠ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن.