20
موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری بێهرووز ئێحسانی و بنه‌ماڵه‌ی مێهدی حه‌سه‌نی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان له دوو په‌یامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند: دیوانی باڵای وڵات داوكاری ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه.
مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی پێشتر به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه شه‌پۆڵێك به ناڕه‌زایه‌تی له نێوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆی دا هێنا و گوشاره‌كان ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ناچار به دواخستنی حوكمه‌كه كردووه.