13
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، حه‌قده‌ستی كرێكاران به ڕێژه‌ی ٤٠٠ له سه‌د دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ر كرێكارێك حه‌قده‌ستی كه‌متر له ٣٠ ملیۆن تمه‌ن بێت نا‌توانیت پێداویستیه‌كانی ژیانی دابین بكات.
عه‌لیڕه‌زا خۆڕه‌می، چالاكی كرێكاری ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر كرێكار ٣٠ ملیۆن تمه‌نی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌زینه‌كانی خۆراك، كرێ خانوو و ده‌رمان په‌رداخت بكات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هێڵی هه‌ژاری له گه‌وره‌شاره‌كان زۆر زیاتر له ٣٠ ملیۆن تمه‌نه. ئه‌و باروودۆخه‌ی حكوومه‌ت به‌سه‌ر كرێكارانی سه‌پاندووه هه‌مان كۆیلایه‌تییه و ئه‌بێ بڕۆخێندرێت.