به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئاره‌زوو سه‌بووری، هاوژینی ئه‌مجه‌د گریاخیز، چالاكی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له شاری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
ئه‌مجه‌د گریاخیز له چالاكانی كرێكاری شاری سنه و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدامه كه حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ری هه‌یه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا، ئاره‌زوو سه‌بووری، هاوژینی ئه‌و چالاكه كرێكارییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی چه‌ند جار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوونی زۆرتر بۆ ئه‌مجه‌د بكات، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كرێت.