ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بازاڕێكیان له شارۆچكه‌ی سرین له ڕۆژئاوای كوردستان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٢٥ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژرا و بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا شوێنێكی قه‌ره‌باڵغیان له ناوه‌ندی بازاڕی شارۆچكه‌ی سرین بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٣ شارومه‌ند بریندار بوون. به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ٣٦ ساعه‌تی ڕابردوودا، ٢٣ هاووڵاتی كورد كه به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون له هێرشه‌كانی توركیا گیانیان به‌خت كردووه. مه‌زڵووم عه‌بدی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا له پێش چاوی هه‌موو جیهان جه‌نایه‌تی جه‌نگی ئه‌نجام ده‌دات و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگی ڕاگرتووه.