7
پاش چه‌ندین مانگ ناڕه‌زایه‌تی، كرێكارانی بێكاركراوی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، زیاتر له ٢٥ كرێكاری شاغڵ له گرووپی میللی فولادی خووزستان به بیانووی به‌شداری له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له‌سه‌ر كار ده‌ركران. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه هاوكاره‌كانیان چه‌ندین جاری دیكه مانیان گرت و كرێكارانی بیكاركراو له‌به‌رده‌م كارخانه دا مانیان گرت. پێداگری كرێكاران له‌سه‌ر مافه‌كانیان بووه هۆی له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت و پاش چه‌ند مانگ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.