4
ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳، کرێکارانی ئەرکان سالس، شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان دژ بە نه‌دانی داخوازیەکانیان دەستیان لە کار کێشا و كۆبوونه‌وه.
کرێکارانی ئەرکان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری، پێدانی داخوازییە دواخراوەکان، وەلانانی پەیمانکار، زیادکردنی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، بەکردەوەدەرهاتنی گەڵاڵەی ڕێزبەندی پیشەکان، بەڕێوەچوونی یاسای ۱۴ڕۆژ کار – ۱۴ڕۆژ پشوودان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.